بە بۆنەی 27مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی، لە ئۆفیسی ئەنجومەنی لۆردەکانی پەرلەمانی بەریتانیا، دیداری کورد لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.
دیدارهكه بە دەستپێشخەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد و بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسی و ئاکادیمییەکان و هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ، دۆخی کورد لە ناو گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێدەکات.
دیدارەکەی پەرلەمانی بەریتانا ئێوارەی ئەمڕۆ، بە میوانداریی بامبۆس چاڕاڵامبۆس، نوێنەری پارتی کرێکار لە ژێر ناونیشانی "کورد لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوسەنگیی هێز، مەترسیی و دەرفەتەکان" دەست پێدەکات.
هەر یەک لە جەنگیز چیچەک، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی و مۆریس گلاسمەن، ئەندامی ئەنجومەنی لوردەکان و راهیلا کۆپتا، لێکۆڵەر و نووسەری فێمێنیست و پڕۆفیسۆر واسیلیس فۆسکاس شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ساڵح موسلیم، ئەندامی رێوەبەریی پەیەدە، لە دیدارەکەدا وتار پێشکەش دەکەن.