ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێک داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات

reset font size increase font size


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەکات، هەماهەنگی بکات بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی سڤیل و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان و جێگیرکردنی شایستەکانیان لە بودجەی ساڵی 2026دا.

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی د. غالب محەممەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە و رۆژی 3ـی حوزەیرانی 2026 ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کراوە.

 تێیدا هاتووە: "دەمانەوێت سەرنجتان رابکێشین بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016ـەوە لە مافە یاساییەکانیان بێبەش کراون کە پلەبەرزکردنەوەی ساڵانەیە، سەرەڕای ئەوەی ئەم مافانە بەپێی یاسا بەرکارەکان مسۆگەر کراون."

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا ئاماژە بە جیاوازیی مامەڵەکردن لەگەڵ مووچەخۆران کراوە و دەڵێت: "لە کاتێکدا حکومەت لە هەرێمی کوردستان پلەبەرزکردنەوەی بۆ هێزە ئەمنییەکان دەستپێکردووەتەوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 365 هەزار فەرمانبەری سڤیل لە دەرەوەی ئەم شایستەیەن."
لە کۆتایی نوسراوەکەدا، ئەو پەرلەمانتارە داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەکات رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

 ئامانج لەم هەماهەنگییە، وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، رەوانەکردنی لیستی نوێکراوە و داتای پەیوەست بە پلە و شایستەکانی پلەبەرزکردنەوەیە بۆ بەغدا، تاوەکو دوای پەسەندکردن و وردبینیکردنیان، شایستە داراییەکانی پلەبەرزکردنەوە بە شێوەیەکی فەرمی و ئیلزامی بخرێتە نێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2026.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.