ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دوای 36 ساڵ گەڕایەوە گوندەکەی

reset font size increase font size

سەمرا چاغلار گۆکاڵپ، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە بازنەی بەدلیس، دوای36 ساڵ لە کۆچکردنی، سەردانی گوندەکەی خۆی کردەوە و ڕایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە هەمووان بگەڕێنەوە سەر خاکی باوباپیرانیان".

گۆکاڵپ لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەیەکی خۆی و کوڕە تەمەن دوو ساڵەکەی لەسەر خانوە ڕووخاوەکانی گوندی "لێرد" لە دامێنی چیای سێسەر بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "کاتێک ئەم گوندە بە زۆرەملێ چۆڵکرا، من تەمەنم تەنیا دوو ساڵ بوو؛ ئێستا کوڕەکەم لە هەمان تەمەندایە و پێکەوە لەسەر خاکی باوباپیرمان وەستاوین."

ئەو پەرلەمانتارەی بەدلیس ئاماژەی بەوە کردووە کە گوندەکەیان 36ساڵ بەرلە ئێستا "بەبێ پرسیار" چۆڵکراوە و خەڵکەکەی ئاوارە کراون.

 گۆکاڵپ بە هەستێکی تێکەڵاو لە ئازار و شکۆوە باس لە گەڕانەوەی دەکات و دەڵێت: "ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ سەر خاکی پیرۆز، گەڕانەوەیەکی شەرەفمەندانە."

 ئەم پەیامەی پەرلەمانتارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و وەک هێمایەک بۆ پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی باکوری کوردستان بۆ سەر زێدی خۆیان دەبینرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.