ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: دەستپێشخەرییەکەی ئۆجالان کلیلە بۆ چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد

reset font size increase font size

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، پشتگیریی خۆی بۆ دوایین پەرەسەندنەکان نیشاندا و ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێگەخۆشکەرە بۆ چارەسەرێکی دیموکراتی و ڕیشەیی بۆ پرسی کورد لە وڵاتەکەدا.

بۆ ئەم مەبەستەش، داوای کرد کە پێویستە دەستبەجێ بارودۆخی تەندروستی، ئاسایش و دۆسیەی پەیوەندییەکانی ناوبراو لە گرتووخانەی ئیمراڵی بخرێنە ژێر گەرەنتییەکی یاسایی ڕوونەوە.

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنقەرە پابەندی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێت، بەتایبەتی جێبەجێکردنی بنەمای "مافی هیوا" کە ڕێگە بە پێداچوونەوە بە سزای زیندانیی هەمیشەییدا دەدات.

 کۆچیغیت ئاشکرای کرد کە دەم پارتی سەرجەم ئامادەکارییە یاساییەکانی خۆی بۆ چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی تەواو کردووە، ئێستاش لەسەر حکومەتی تورکیا پێویستە پڕۆژەیاسای فەرمیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشکرا بکات و هەنگاوی کرداری بنێت.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا لە ناو پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی هێرشی کردە سەر بڕیارە دادوەرییەکانی ئەم دواییەی دژ بە پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) و بە "نایاسایی" وەسف کردن. 

کۆچیغیت ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە سزایانە پێشێلکارییەکی ڕوونن دژ بە ئیرادەی دەنگدەران و ئامانجی پشت لێدان لە ئۆپۆزسیۆن لەم کاتەدا، تەنیا بۆ ئەوەیە سەرنجی ڕای گشتی و کۆمەڵگەی تورکیا لەسەر پرسی سەرەکی و بنەڕەتی، کە پرسی کوردە، لابدەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.