هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمان دەنگ لەسەری بدات.
عه‌بدولسه‌مه‌د زرگوشی، ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان ده‌ڵێت، پرسی وه‌زاره‌ته سیادی و گرنگه‌كان تاوەکو ڕاده‌یه‌كی زۆر له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه دەشڵێت، پێشبینی ده‌كرێت له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ته‌واو ببێت و ببرێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هەروەها هادی عامری، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداد ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر چووه‌ته پێشه‌وه و به‌مزووانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاگادار، لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه، كورد، سونه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر لێكتێگه‌یشتنیان له نێوان دروست بووه له‌سه‌ر قۆناغی ئاینده‌ی حكومڕانیی و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، هه‌ر بۆیه پێ ده‌چێت كه‌متر له 10 ڕۆژی داهاتوو حكومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نرێت.