پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان دەستی بە سەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پاراستنی ئارامیی شار و کەمکردنەوەی دیاردەی بێزارکردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران توانیویەتی ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی نایاسایی لە شەقامەکانی ئەو شارە کۆبکاتەوە و دەستیان بە سەردا بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان سکاڵایان لە شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بێ سەرەتان تۆمارکردبوو، هەڵمەتی کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەیان دەستپێکردووە.
هەروەها گوتیشی، ماتۆڕسکیلەکان ڕادەستی بەشی دەستبەسەرداگرتنی پۆلیسی هاتوچۆ کراون، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆیان