بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ 5ـی تەمموزی 2026، بە فەرمانی دادگا هەردوو تۆمەتبار "خورشید لەتیف" و "حەیدەر لەتیف" لە قەزای خەبات دەستگیرکران.
بەگوێرەی بەیاننامەی پۆلیس، ناوبراوان تۆمەتبارن بە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاووڵاتییەک، سووتاندنی کەلوپەلی سەربازی، تێکدانی سەقامگیری و رێگری لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
پۆلیسی هەولێر جەختیکردەوە، تۆمەتباران لە دادگا سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن و دڵنیایی دا بە هاووڵاتییان کە ئاسایش و سەروەریی یاسا پارێزراوە.