پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانیان توانیوویانە باندێکی سێ کەسیی کە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن دەستگیر بکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، باندەکە بە ئەنجامدانی دزیی جۆراوجۆر له سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆمەتبارن دەشڵێت، تۆمەتبارەکان بڕی 40 ههزار دۆلاری ئهمریكیی و بڕێكی زۆر له مۆبایلی گرانبههایان دزیوە.
ئەوەش هاتووە، لەدوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچونی هێزەکانی پۆلیس، سەرجەم ئەندامانی باندەکە دۆزرانەوە و ڕادەستی دادگا کران.