بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە سەنتەری دهۆک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و کوڕەکەشی برینداربوو، دەشڵێت چوار تۆمەتباریش دەستگیرکران.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو پیاوێک کوژرا و کوڕەکەشی بریندار بوو، دوای گەیشتنی تیمەکان و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەردەوامی پۆلیس و ئاسایش، بە هاوکاری کەس و کاری تاوانلێکراو و کامێراکانی چاودێری توانرا چوار تۆمەتباری ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دهۆک و زاخۆ توانرا، تۆمەتبارەکان لە زاخۆ دەستگیربکرێن، ئەوەش هاتووە، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.