ڕاستەوخۆ

پژاک یادی دامەزراندنی خۆی و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان دەکاتەوە

reset font size increase font size

 پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) ڕایگەیاند، تێکۆشان بۆ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بونیادنانی کۆمارێکی دیموکراتیک دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، کە تێیدا یەکێتیی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتیی ژنان، چارەسەری سەرەکیی قەیرانەکان دەبێت.

پژاک لە ڕاگەیەنراوێکدا، بە بۆنەی 22 ساڵەی دامەزراندنییەوە لە ڕۆژی 4ـی نیسان و 77 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد و ئازادیخوازان کرد.

ئاماژە بەوەکراوە، پارتەکەیان لە ساڵی 2004ـەوە بە ئامانجی بونیادنانی ژیانێکی ئازاد دامەزراوە و "بێگومان ئەم خەباتە لە پێناو پابەندبوون بە گەلەکەمان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و گەلانی ژێردەست، دەگەیەنینە سەرکەوتن".

لە بارەی دۆخی سیاسیی ئێران و ناوچەکە پژاک دەڵێت، "مۆدێلی کۆماری دیموکراتیک و بەدیهێنانی نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو نەتەوەکانی ئێران لەخۆ بگرێت، وەک بەرنامەی ستراتیژی خۆمان دەبینین".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دوو بابەتی لێکدانەبڕاون.

پژاک ئاماژە بە یەکێتیی هێزە سیاسییەکان و بەهێزکردنیان دەکات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.