ڕاستەوخۆ

پژاک لە پەرلەمانی بەریتانیا: سایکس پیکۆ کێشەی بۆ ناوچەکە دروست کردووە

reset font size increase font size

لە پەرلەمانی بەریتانیا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوان و نوێنەرانی سیاسی، پانێڵێکی فراوان لەژێر ناونیشانی "داهاتووی ئێران؛ بارودۆخ و ڕوانگەی نەتەوەکان" بەڕێوەچوو.

تێیدا تیشک خرایە سەر قەیرانە سیاسییەکانی ئێستای ئێران و گەڕان بەدوای جێگرەوەیەکی دیموکراتیکدا.

 لە پانێلەکەدا کە لەلایەن پەرلەمانتار بامبۆس چارالامبۆس و ناوەندی کاروباری کوردی ڕێکخرابوو، سیامەند موعینی، ئەندامی پژاک گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ڕایگەیاند کە سیاسەتە مێژووییەکانی ئەوروپا و بەریتانیا، بەتایبەت ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆ، بنەمای کێشەکانی ئێستای ناوچەکەن و پێویستە بەریتانیا ڕۆڵێکی کاراتر لە پشتگیریکردنی گۆڕانکارییەکان بگێڕێت.

هاوکات ڕووزەرین کەمانگەر وەک نوێنەری کەژار لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە جەختی لە ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کردەوە وەک کلیلی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان.

پانێڵەکە سەکۆیەک بوو بۆ یەکخستنی دەنگی نەتەوەکانی کورد، بەلوچ، ئازەری و عەرەب لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، کە هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی داهاتووی ئێران بەبێ داننان بە مافی نەتەوەکان و پێکهاتە جیاوازەکان و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی جیاکاری ڕەگەزی و نەتەوەیی، سەقامگیر نابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.