بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایاری 2026، ناسەقامگیری لە کەشی ناوچەکەدا دروست دەبێت. بەهۆی ئەم ناسەقامگیرییەوە، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن ڕوو لە ناوچەکە دەکات، هاوکات لە هەندێک ناوچە بەتایبەت لە باشووری هەرێم، خێرایی با زیاد دەکات و دەبێتە هۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد کە کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەڕوات و ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان کەش نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک باران و هەورەبرووسکە لەسەر لووتکەی چیاکان لە دوانیوەڕۆدا هەیە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:
| شار / ناوچە | بەرزترین پلەی گەرما (سیلیزی) |
| گەرمیان | 31° |
| چەمچەماڵ | 29° |
| هەڵەبجە | 29° |
| هەولێر | 28° |
| سلێمانی | 26° |
| دهۆک | 26° |
| زاخۆ | 26° |
| پیرمام | 24° |
| سۆران | 19° |
| حاجی ئۆمەران | 13° |