ڕاستەوخۆ

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: سێ پێشمەرگەمان لە هێرشە درۆنییەکەدا بریندار بوون

reset font size increase font size

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران یەکێک لە کەمپەکانی ئەو حزبەی لە ناوچەی سورداشی سەر بە دووکان کردووەتە ئامانج.

سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە ئوردوگاکانیان لە ناوچەی سورداش لە پارێزگای سلێمانی.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندار بوون، کە باری تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

کۆمەڵە ئەم هێرشەی وەک نیشانەی "ترسی کۆماری ئیسلامی لە ئیرادەی گەلی کورد" ناوبردووە و جەخت دەکاتەوە، "ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن کار بکەنە سەر تێکۆشانیان، بەڵکو دەبنە هۆی یەکگرتوویی و بەردەوامیی زیاتر لە خەباتدا".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.