ڕاستەوخۆ

پژاک: لێکتێگەیشتن کراوە و بەشداریی کۆنگرەکەی لەندەن دەکەین

reset font size increase font size

پژاك ڕایگه‌یاند، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی نوێیان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆنگرەی له‌نده‌ن کردووە و به‌شداری كۆنگره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاند، سەرەڕای بوونی بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ بەشداریکردنیان لە "کۆنگرەیی ئازادی ئێران" لە لەندەن، بە شێوەیەکی گوماناویی ناوی نوێنەرەکەیان سڕدراوەتەوە و کاردانەوە و ڕەخنەیەکی زۆری ڕۆشنبیران و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ لە ڕاگه‌یه‌نراوێكی دیکەیاندا پژاک ئاماژە بەوەدەکات، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی نوێیان لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆنگرەکە کردووە و بەم پێیە بانگهێشتنامەی نوێنەرانی پژاک نوێ کراوەتەوە و نوێنەری سەرەکی پارتەکەیان بەشداری کۆنگرەکە دەکات و گوتارێک پێشکەش دەکات.

پژاک سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنانە دەکات کاریان کردووە بۆ داکۆکیکردن لە دیموکراتی و گۆڕانکاریی لەم پرۆسەیەدا، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان هێزە کوردە سیاسییەکانی ئێران لەرێگەی تێگەیشتن و گفتوگۆوە چارەسەر دەکرێن.

دوێنێ شه‌ممه‌ کۆنگرەی ئازادی ئێران له‌ له‌نده‌ن ده‌ستیپێكردو ئه‌مڕۆش كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن، له‌م كۆنگره‌یه‌دا هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران به‌شدارن، تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشهاته‌كانی ناوخۆی ئێران تاوتوێده‌كه‌ن.

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.