کۆمیتەی دامودەزگا تەندروستییەکانی شاری حەسەکە ڕایگەیاند، لە سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەکانی حەسەکە دەستییان بە پڕۆسەی یەکگرتن کردووە.
ئۆفیسی پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند، کۆمیتەکە بە فەرمانی نورەدەین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە دامەزراوە و کۆمیتەکە سەردانی نەخۆشخانەکانی شاری قامیشلۆی کردووە و دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی هەوڵەکانی ڕێكخستنی ناوەندە تەندروستییەکانی حەسەکە.
ڕاشیگەیاند، ئەو کەسانەی لە سەردەمی حکومەتی پێشوودا لە کار و پیشەکانیان دوورخراونەتەوە مافی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و هەروەها، هەموو ئەو کەسانەی فەرمانبەری تەندروستین لەلایەن کۆمیتەکەوە ناویان تۆمارکراوە.