ڕاستەوخۆ

پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

reset font size increase font size

دامەزراوەی سەربەخۆی چاودێریی ئینتەرنێت لە جیهاندا ڕایگەیاند، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران چووەتە ڕۆژی بیستەمەوە و ماوەی پچڕانی پەیوەندییە جیهانییەکان لەم وڵاتە، 456 کاتژمێری تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی سەربەخۆی چاودێریی ئینتەرنێت لە جیهاندا (نێت بلۆکس) پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێستادا لە ئێران، درێژترین نەمانی هێڵی ئینتەرنێتە لە مێژووی ئێراندا و ڕیکۆردی پچڕانەکانی پێشووی، لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا شکاندووە.

حکومەتی ئێران پێشتر دانی بەوەدا ناوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، دەستپێڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە، هاودەنگ و هاوڕایی دەسەڵاتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.