سەرۆکی ڕوسیا، کوشتنی خامنەیی، بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانێکی قێزەون، وەسف دەکات.
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا (کرملن)، بڵاوی کردەوە: ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، بە بۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان، هاوتا ئێرانییەکەی کردووە.
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕوسیا دەڵێت: پوتین، کوشتنی خامنەییی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کردووە و وتوشییەتی: بەپێی هەموو پێوەرە ئەخلاقییەکان، کوشتنی خامنەیی، تاوانێکی قێزەونە.
پوتین، جەختیشتی کردووەتەوە لەوەی، "ڕوسیا بەردەوام، ئایەتوڵا خامنەیی لەیاد دەبێت، چونکە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ".