ڕاستەوخۆ

په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ساڵح موسلیم

reset font size increase font size

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی ساڵح موسلیم سیاسه‌تمه‌داری كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ساڵح موسلیم وەکو ئەوەی کە پێویست بوو ژیا و بە نەمریی ده‌مێنێته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان

هەواڵی ژیانئاوایی هەڤاڵ ساڵح موسلیمم دوێنێ ئێوارە پێگەیشت، تا بەرەبەیان کارەکتەری و تێکۆشانەکانیم یادکردەوە، سەرەخۆشی لە کوڕەکانی و خزمەکانی و هاوڕێکانی دەکەم، ئەو به‌ نەمریی دەمێنێتەوە بۆ گەل و وڵاتی خۆی، وەکو ئەوەی کە پێویستبوو ژیا و بە نەمری مایەوە.

وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینەی خاکی سووریا بوو، لەگەڵ کوردان کورد و لەگەڵ عەرەب دۆستێکی گەورە و لەگەڵ تورکانیش برایەکی جەوهەری بوو، بەرامبەر بە " ئاشوور، چەرکەس، ئەرمەن و هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتە مەزهەبییە جیاوازەکان"، تێگەیشتن و ڕێزی هەبوو، ئەمەی کردبووە بنەمای ژیانی.

ئەو بۆ من هەمیشە بنەمای متمانە و باوەڕی ڕۆژئاوا بوو، هەرواش دەمێنێتەوە، لە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکدا، ئەو وەک برایەکی دوانەی سری سوورەیا ئوندەر دەبینم، لەسەر ئەم بنەمایەش ئەو بۆ تێکۆشانی ئێمە و بۆ ئاشتیش، وەک ئەستێرەیەکی نەمر هەر دەگەشێتەوە و نامرێ.

شەهیدبوونی ساڵح موسلیم لەدەستدانێک نییە، بە پێچەوانەوە ئەو وەکو هێزێکی ڕاستەقینەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلان و دۆستان و هاوڕێیان.

عەبدوڵا ئۆجالان

12ـی ئازاری 2026

ئیمراڵی

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.