ڕاستەوخۆ

هێزە ئەمنییەکانی ئێران داوای کۆچی زۆرەملێ لە کۆچەرییەکانی کرماشان دەکات

reset font size increase font size

هێزه‌ ئەمنییەکانی ئێران بە ئامانجی جێگیرکردنی کەرەستە قورسە جەنگییەکانیان، ئەو کۆچەرانەیان کە لەسەر سنوورەکانی پارێزگای کرماشان جێگیرن، خستووەتە ژێر گوشارەوە تاوەکو پێش کاتی دیاریکراوی ساڵانەی خۆیان، کۆچی زۆرەملێ بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا ئۆرگانە سەربازییەکان بە هەموو کۆچەرییەکانی ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرین، خەسرەوی، نەفتشار و سۆماریان ڕاگەیاندووە دەبێت تاوەکو نەورۆز، ئەم ناوچانە چۆڵ بکەن و بەرەو ناوچە کوێستانییەکان بڕۆن.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە قەسری شیرین پشتڕاستیان کردووەتەوە ئەم فەرمانە بە مەبەستی چۆڵکردنی هێڵی سنوری بۆ جێگیرکردنی یەکەکانی تۆپخانە و کەرەستە قورسە سەربازییەکان دەرکراوە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە گۆڕینی ژینگەی مەدەنی بۆ ناوچەی جەنگی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سەلامەتی گیانی و بژێویی سەدان بنەماڵەی خۆجێییی ڕووبەڕووی قەیرانی بەرچاو کردووەتەوە.

ناچارکردنی کۆچەرەکان بە کۆچی پێشوەختە لە دۆخێکدایە بەهۆی سەرما و سۆڵەی توند لە ناوچە کوێستانییەکاندا، کۆچکردن لەمکاتەدا دەبێتەهۆی لەناوچوونی بەکۆمەڵی ئاژەڵەکانیان.

بەپێی نەریتی ئاساییی ساڵانە، ئەم بنەماڵانە تا سەرەتای مانگی پێنج لە ناوچە گەرمێنەکاندا دەمێننەوە و فەرمانی ئێستا، چل ڕۆژ پێش کاتی سروشتیی خۆی دەرکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.