به بۆنهی كۆچی دوایی ساڵح موسلیم سیاسهتمهداری كورد، عهبدوڵا ئۆجالان دامهزرێنهری پارتی كرێكارانی كوردستان، پهیامێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، ساڵح موسلیم وەکو ئەوەی کە پێویست بوو ژیا و بە نەمریی دهمێنێتهوه.
دهقی پهیامهكهی عهبدوڵا ئۆجالان
هەواڵی ژیانئاوایی هەڤاڵ ساڵح موسلیمم دوێنێ ئێوارە پێگەیشت، تا بەرەبەیان کارەکتەری و تێکۆشانەکانیم یادکردەوە، سەرەخۆشی لە کوڕەکانی و خزمەکانی و هاوڕێکانی دەکەم، ئەو به نەمریی دەمێنێتەوە بۆ گەل و وڵاتی خۆی، وەکو ئەوەی کە پێویستبوو ژیا و بە نەمری مایەوە.
وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینەی خاکی سووریا بوو، لەگەڵ کوردان کورد و لەگەڵ عەرەب دۆستێکی گەورە و لەگەڵ تورکانیش برایەکی جەوهەری بوو، بەرامبەر بە " ئاشوور، چەرکەس، ئەرمەن و هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتە مەزهەبییە جیاوازەکان"، تێگەیشتن و ڕێزی هەبوو، ئەمەی کردبووە بنەمای ژیانی.
ئەو بۆ من هەمیشە بنەمای متمانە و باوەڕی ڕۆژئاوا بوو، هەرواش دەمێنێتەوە، لە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکدا، ئەو وەک برایەکی دوانەی سری سوورەیا ئوندەر دەبینم، لەسەر ئەم بنەمایەش ئەو بۆ تێکۆشانی ئێمە و بۆ ئاشتیش، وەک ئەستێرەیەکی نەمر هەر دەگەشێتەوە و نامرێ.
شەهیدبوونی ساڵح موسلیم لەدەستدانێک نییە، بە پێچەوانەوە ئەو وەکو هێزێکی ڕاستەقینەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلان و دۆستان و هاوڕێیان.
عەبدوڵا ئۆجالان
12ـی ئازاری 2026
ئیمراڵی