ڕاستەوخۆ

پزیشکیان: ئەوروپا دەتوانێت فشار بخاتە سەر ئەمریکا بۆ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان

reset font size increase font size

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، دەبێت ئەوروپا "ڕۆڵێکی بونیاتنەر" بگێڕێت بۆ هاندانی ئەمریکا تاوەکو پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

هاوکات واشنتنی تۆمەتبار کرد، بەوەی بەهۆی "داواکاریی توندڕەوانەەکەی" ڕێگر بووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئیرنا"ـى فەرمی ئێران، پزیشکیان ئاماژەی بەوە کردووە، کە "نەبوونی نیازپاکی" لەلایەن ئەمریکاوە، هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی هەفتەی ڕابردووی ئیسلام ئاباد نەگەنە ئەنجامی کۆتایی.

سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریشی دا، لەوەی کە هەرەشە و فشار و کردەوەی سەربازی تەنیا "کێشە دەستکردەکانی ئەمریکا" لە ناوچەکەدا ئاڵۆزتر دەکەن و ڕایگەیاند، دیپلۆماسی تەنها ڕێگەی پەسندکراوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.