سه‌رۆككۆماری ئێران هۆشداریی ده‌داته ئه‌مریكییه‌كان و ده‌ڵێت، ناتوانن ڕێگریی له گه‌لی ئێران بكه‌ن له به ده‌ستهێنانی مافه ئه‌تۆمییه‌كانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ـى نیسان مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی جه‌نگی ده‌ستپێنه‌كردووه و نا خوازێت جه‌نگیش به‌رفراوان بێت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها مافه یاساییه‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه و به‌ر‌گرییان له خۆیان كردووه.
گوتیشی: ئێران هێرش ناكاته سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشی بكرێته سه‌ر به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن و وه‌ڵامیان ده‌بێت.
سه‌رۆككۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناتوانێت ڕێگریی بكات له مافه‌كانی گه‌لی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سود له مافه ئه‌تۆمییه‌كانی وه‌ربگرێت.
پزیشكیان گوتیشی، لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی له ناوبردنی شارستانیه‌تی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین، نیازی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێرانیه‌كان پیشان ده‌دات.