پزیشكانی دانه‌مه‌زراو له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، دانهمهزراندینان سیستمی ته‌ندروستی لاوازكردووه و ته‌نها 10 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت تا دابمه‌زرێن دوای ئه‌وه درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی پزیشكانی دانه‌مه‌زراو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایانگه‌یاند، نۆ مانگه خوێندنیان ته‌واوكردووه، به‌ڵام دانه‌مه‌زراون، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه خراپی هه‌یه.
ده‌شڵێن، سیستمی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان پشت به پله‌به‌ندی پزیشكی ده‌به‌ستێت، به‌رده‌وامی ئه‌م سیستمەش په‌یوه‌سته به دامه‌زراندنی به‌رده‌وامی پزیشكانی تازه ده‌رچوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی پزیشكانی تازه ده‌رچوو بڕبڕه پشتی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان پێكده‌هێنن و هه‌ر دواكه‌وتنێك له دامه‌زراندینان، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته‌هۆی لاوازبوونی سیستمی ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی پزیشكانی دامه‌زراو له پله‌كانی پێشوویاندا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، پێشتر چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كردووه، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی فه‌رمی بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رنه‌چووه، داواشده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ دایان بمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش 10 ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت واته تاوه‌كو ڕۆژی 29ـى ئه‌م مانگه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دابمه‌زرێن دوای ئه‌وه گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه و چالاكی ناڕه‌زاییان ده‌بێت.