سهرۆككۆماری ئێران ڕایگهیاند، لە پێناو بەرگری لە وڵاتەکەیان زیاتر لە 14 ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە گیانی خۆیان بەختبکەن، منیش گیانی خۆمم لە پێناو ئێراندا بەخت دهكهم.
مەسعود پزشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە ئێكس نوسیویەتی، تا ئێستا زیاتر لە 14 ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەختکردنی گیانی خۆیان لەپێناو بەرگریكردن له وڵاتەکەیان .
بهشێك لهو ئەو ژمارەیەی پزشكیان ئاماژهی پێداوه خۆبهخشانی هێزی "بهسیج" ه کە لە دوای شۆڕشی 1979 بە فەرمانی خومەینی دامەزرا، بەو ئامانجەی سوپایەکی 20 ملیۆنی دروست بکەن.
بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن، ئەو ژمارەیە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 14 ملیۆن کەس.
لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا، ئێران بە کردەیی سوودی لە هێزی مرۆیی خۆبەخشەکان وەرگرت، ئەوکات بە شەپۆلی مرۆیی، ناسرابوو، ئەمهش وایکردووە دەسەڵاتدارانی ئێران، ئێستاش وەک کارتی گوشار بەکاری بهێننەوە.