جێگری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، بەهۆی پەرەپێدانی ژێرخانەکان و پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی گەشەپێدان، کۆچکردنی پێچەوانە (گەڕانەوەی هاووڵاتییان لە شارەوە بۆ گوند) لە 196 گوندی پارێزگاکەدا هاتووەتە دی.
کەیومەرس حەبیبی لە کۆبوونەوەی پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی گوندەکاندا ڕایگەیاند، ئێستا پڕۆسەی پێداچوونەوە بە پڕۆژەی پەرەپێدانی 139 گوندی دیکەی پارێزگاکە لەسەر بودجەی نیشتمانی و پارێزگا دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا ڕێژەی گەڕانەوە بۆ گوندەکان زیاتر بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەی پەرەپێدانی پێنج گوندی سەر بە شارستانی مەریوان تاووتوێ کرا؛
لەوانە پڕۆژەی گوندەکانی (هەلیزاوام، ئەسکۆڵ، نەچێ و جانوەرە) پەسندکران و بڕیاردان لەسەر گوندی (دەرەتفێ) بۆ دوای بەسەرکردنەوەی مەیدانی دواخرا.