نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە، 25ی ئایار، دەستەیەکی نوێ لە دەستبەسەرکراوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلایەن حکومەتی کاتییەوە ئازاد دەکرێن.
ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم و دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دیمەشق و حەسەکە دێت.
لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە مەبەست لێیان بەهێزکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە سوریا، پارێزگاری حەسەکە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بۆ ئازادکردنی ئەم گروپە نوێیەی دەستبەسەرکراوانی هەسەدە ڕاگەیاند، کە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و هەماهەنگی چڕوپڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دیمەشق و حەسەکە هاتووەتە ئاراوە.
پارێزگار ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بنەماکانی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمدایە، کە تێیدا بڕیار لەسەر ئازادکردنی دەستەیەکی نوێ لە دەستبەسەرکراوان دراوە، بە ئامانجی پشتگیریکردنی سەقامگیری و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ پێکەوەژیان.
نورەدین ئەحمەد جەختی لە گرنگیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان پێکهاتەکانی وڵاتدا کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانەی قۆناغی داهاتوو، کە تێیدا ئاسایش و هاوکاری زاڵ دەبن.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی دەخوازێت کاروانی کاری هاوبەش بەردوام بێت.