وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی توانای خۆیان سزادراویان تێدایە.
کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا لە سلێمانی ئاماژەی بە قەرەباڵخیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ''هەر یهكهیان بۆ ڕاگرتنی 990 سزادراو دروست کراون، بەڵام دوو هێندەی توانای خۆیان و بگرە زیاتریش سزادراویان تێدایە.
گوتیشی، چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەزار و 700 سزادراوی تێدایە، لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو هەزار و 200 سزادراو و لە دهۆکیش نزیکەی هەزار و 500 سزادراو هەن.
بۆ چارەسەرکردنی گرفتی قەرەباڵخیی چاکسازییەکانیش گوتی، ''یان دەبێ پەرلەمان لێبووردنێکی گشتی دەربکات، یان حکومەت چاکسازییەکی گەورە دروست بکات، ئەوەش پارەیەکی زۆری پێویستە و لە دەسەڵاتی وەزارەتدا نییە".
سێ چاکسازیی گەوران لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکن، ئەوەش جیا لە سێ چاکسازیی ژنان و منداڵانیش، کە لە هەر سێ پارێزگاکەدان.