کاتژمێر 10:00ـی سەر لە بەیانی، بە کاتی باشووری کوردستان، کەناڵی NûçeTV بە شێوەکی فەرمی دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد.
ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2026، لە ڕۆژی زمانی کوردی و هاوکات لەگەڵ ساڵ ڕۆژی پەخشی مەد تیڤی، کە یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی بوو، دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد.
کەناڵی نووچە تیڤی، لە هەر یەک لە باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژانە دەبێتە میوانی ماڵەکانتان و نوێترین زانیاری و هەواڵی ڕۆژتان پێ دەگەیەنێت.
ئێستا، دەتوانن لە ڕێگەی مانگی دەستکردنی نایلسات و هۆتبێرد، بینەری کەناڵەکەمان بن.
(هۆتبێرد 11296 - H 27500) و (نایلسات 12687 - 27500 H)