وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، گەر حکومەتی لوبنان حزبوڵا لەناو وڵاتەکەدا چەک نەکات ئەوا بە واتایە دێت کاتی ئەوەی هاتووە ئیسرائیل هاوشێوەی هێرشەکانی لە ئێران ژێرخانی ئابوری لوبنان بکاتە ئامانج.
ئێلی کۆهین وەزیری وزەی ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس دا ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت هێرشێکی هاوشێوەی ئێران بۆ سەر لوبنان ئەنجامبدات ئەمەش بەهۆی ئەوەی حکومەتی لوبنان سەرکەوتوو نەبووە لە چەککردن و کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی حزبوڵا لەناو خاکەکەیدا و ڕێکخراوەکە بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.
ئەم گوتانەی ئێلی کۆهین دوای ئەوەدێت لە 16ـى ئازاری ئەمساڵ دا سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە باشوری لوبنان ڕاگەیاند و یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بەردەوامدەبن لە هێرشەکانیان و لە ناوچەکانی باشوری لوبنان بە هیچ شێوەیەک سوپاکەیان لەو ناوچانە ناکشێنەوە.