ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: شه‌ڕی ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئێمەوه‌ نییە

reset font size increase font size

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا داواکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ناردنی هاوکاریی سەربازی لە شەڕی دژ بە ئێران ڕەتکردەوە و هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە تێکچوونی هاوپەیمانیی ناتۆی بە کەم بایەخ ناوبرد.

بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، چاوەڕێی چی لە چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەوروپی دەکات لە گەروی هورمز، کە هێزی دەریایی ئەمریکا نەتوانێت كاره‌كانی ئەنجام بدات؟.

پیستۆریۆس جەختیکردەوە، ئەمە شەڕی ئێمە نییە و ئێمە دەستمان پێنەکردووە.

پێشتر ترەمپ گوتبووی، ئەگەر ئەندامانی ناتۆ هاوکاریی واشنتن نەکەن، ئەو هاوپەیمانییە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی زۆر خراپ دەبێتەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێشبینی ناکات ناتۆ بەهۆی ئەم جیاوازییەی نێوانیانەوە هەڵبوەشێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.