ڕاستەوخۆ

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدن و باسی کردنەوەی گەروی هورمز دەکەن

reset font size increase font size

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناو گەروی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی دەریایی تاوتوێ کرد.

 لەم پەیوەندییەدا عێراقچی باسی لە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێک کە ببێتە هۆی کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکە.

گەروی هورمز کە ڕێڕەوی گواستنەوەی نزیکەی ٢٠٪ی نەوتی جیهانە، لە کاتی دەستپێکردنی قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە داخراوە.

 ئەم داخستنە گورزێکی گەورەی لە هەناردەی نەوتی عێراق دا و هەناردەکردنی نەوت لە مانگی ئاداردا بە ڕێژەی زیاتر لە ٨٠٪ دابەزی، بە جۆرێک داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتەوە کە ٦ ملیار دۆلار بوو، لە مانگی ئاداردا دابەزی بۆ کەمتر لە ٢ ملیار دۆلار.

فوئاد حوسێن خۆشحاڵی و پێشوازیی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و دیپلۆماسی دەربڕی و بە باشترین ڕێگەی زانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

 ناوبراو جەختی کردەوە کە عێراق بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و هیوادارە لە زووترین کاتدا لێکتێگەیشتنێک بۆ کردنەوەی گەروی هورمز بەدەست بهێنرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.