وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی ''زانستی، وێژەیی، پیشەیی'' بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ڕۆژی 14ـی حوزەیران تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و 8ـی تەمموز کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئایاری 2026، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە ڕۆژانی ''یەکشەممە و چوارشەممە'' ئەنجام دەدرێت بە گویرەی خشتەی دیاریکراو، تاقیکردنەوەکانیش کاتژمێر 7:30ـی خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.
خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی '' زانستی، وێژەیی'' ساڵی خوێندنی (2025-2026) بەم جۆرەیە:
