ئیمارات ڕایگەیاند، ئێران بە موشه‌ك و درۆنی خۆکوژی هێرشیکردووەتە سەریان، ئێرانیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانییان به‌رپه‌رچی چوار موشه‌كیان داوه‌ته‌وه كه له ئێرانه‌وه به ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه هه‌ڵدراون.
ده‌شڵێت، سێ موشه‌كیان له ئاسمان تێكشكێنراون و موشهكێكیشیان كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه.
حكومه‌تی خۆجێی میرنشینی فجێرهی ئیماراتیش ڕایگه‌یاند، سێ هاوڵاتی هیندی دانیشتوی میرنشینه‌كه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه برینداربوون.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات سه‌ركۆنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی كرد و به ده‌ستدرێژیی و ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخی ناوچه‌كه وه‌سفیكرد.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانیش، له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌وه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به درۆخسته‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هێرشیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئیمارات و نیازی ئه‌وه‌شیان نییه ئیمارات به ئامانج بگرن.