وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، چوار شانەی تیرۆریستی ڕێکخراوى داعشمان هەڵوەشاندەوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگرییدا توانیویانە سەرجەم ئەندامانى ئەو چوار شانە تیرۆرستیە دەستگیر بکەن.
ئاماژەبەوەشکراوە، هۆشدارى دەدەینە دایکان و باوکان کە تیرۆرستانى داعش لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک سەکۆیەک بۆ کێشکردن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان بەکاردەهێنن.
لە کۆتایدا هاتووە، داوا لە خێزانەکان دەکەین چاودێرییەکی توندی چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانی منداڵەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە نێچیر و قوربانیی بیری توندڕەوی گروپە چەکدارەکان.