ڕاستەوخۆ

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم: ئەمساڵ نزیكەی چوار هێندەی ساڵانی رابردوو باران باریووە

reset font size increase font size

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو لەمساڵدا بڕێكی زۆر باران باریووە.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمساڵ باران نزیكەی چوار هێندەی ساڵانی رابردوو زیاتر باریووە.

وتیشی، لە سەرەتای مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە دەست بە گلدانەوەی ئاو كراوە تاوەكو كۆتایی مانگی پێنجی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت، لە ئێستاشدا ئاستی ئاوی هەرسێ بەنداوە گەورەكە بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، پێشبینی باش هەیە بۆ بووژانەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان و بەرزبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاوی ژێرزەوی.

هاوكات ئەمڕۆ كەشناسیی هەرێمی كوردستان رێژەی باران بارینی 24 كاژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین باران لە ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆك باریوە و رێژەكەی 19 ملیمە؛ كەمترینیش 0.1 ملیم باران بووە لە سەنتەری شاری دهۆك باریووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.