ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ڕۆشنبیری: کەناڵەکان نەبنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی

reset font size increase font size

وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان ڕێنمایی فەرمی بۆ ڕووماڵی میدیایی لە بارودۆخی نائاساییدا بڵاوكردەوە و داوا دەكات دەزگاكانی ڕاگەیاندن پابەندی جێبەجێكردنی بن و نەبنە سەكۆیەك بۆ هەرەشەكردن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ​بەهۆی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سۆشیال میدیا دەکەن پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتەكەیان بن.

لە ڕێنماییەكانی وەزارەتەكەدا هاتووە، پێویستە گوتاری میدیایی ئاوێتەی ستراتیژی ئاشتیخوازیی هەرێم بێت و ڕێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.

داواشدەكات، میدیاكان تەنیا پشت بە زانیاری و لێدوانی فەرمی گوتەبێژانی دامەزراوە ئەمنییەکان ببەستن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکار و بێبنەما بپارێزن.

​لە بارەی ڕووماڵی شوێنی ڕووداو، ئاماژە بەوەدەكات، بڵاوکردنەوەی دەستبەجێی وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان قەدەغەیە و  نابێت میدیا ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.

هەروەها بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەکی وردی سەربازی و ئەمنی کە سەقامگیری کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە، بە توندی قەدەغەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.