ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دادی عێڕاق: نزیکەی شەش هەزار زیندانیکراوی داعش هێنراوەتە عێراق

reset font size increase font size

وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگەیاند، گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ خاکی عێراق هەنگاوی باشی بڕیووە، تا ئێستاش پێنج هەزار و 704 زیندانیکراوی داعش هێنراونەتە وڵاته‌وه‌.

ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق سەبارەت بە ناسنامەی زیندانیکراوەکان رایگه‌یاندووه‌، بە پلەی یەکەم خەڵکی سوریان پاشان خەڵکی عێراقن، لە ئێستادا تەنها یەک هەنگاو ماوە بۆ کۆتایهاتن بە پڕۆسەی گواستنەوەکە.

لە 13ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ وەزارەتی دادی عێڕاق رایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش، لە سوریاوە بۆ عێراق بە تەواوی کۆتایهاتووە، سەرجەم ئەو زیندانیانەی گواستراونەتەوە ژمارەیان پێنج هەزار و 704 کەسە و هەڵگری رەگەزنامەی 61 وڵاتی جیاوازن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.