گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، سبەینێ چوارشهممه چاودێری بینینی مانگ دەکەین بۆ مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕهمهزان.
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشممه كه 29ـی رەمەزانه، لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە وردی چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن.
گوتیشی، ئەگەر سبەی مانگ لە ئاسمانی هەرێم بینرا، ئەوا پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت، ئهگەر نەشبینرا بەهەر هۆکارێک، ئەوە مانگی رەمەزان دەبێتە 30 رۆژ وهەینی یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
پێشتر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی ئاماژەی بەوەکردبوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سوننی و لایەنی پەیوەندیداری ئایینی لە سعودیە، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت.