ڕاستەوخۆ

وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان 12% گەشەی کردووە

reset font size increase font size

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی دەربارەی گەشەکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک بڵاوکردەوە؛ بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2026 بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، ڕێژەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە ساڵی 2018دا تەنیا 1.8% بووە، بەڵام لە ساڵی 2026دا ئەم ڕێژەیە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ 12%، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بنیادنانی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی پیشەسازیی ناوخۆیی تەماشا دەکرێت.

ئامارەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ ژێرخانی کشتوکاڵی و پیشەسازیی خۆراک بەم شێوەیەیە:

خانووی پلاستیکی: 30,000 خانووی پلاستیکی بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی دروستکراون.

کۆمپانیاکان: 13,943 کۆمپانیا لەم کەرتەدا کار دەکەن.

کارگەکان: 1,341 کارگەی جۆراوجۆری پیشەسازیی خۆراک بنیادنراون.

کۆگای ساردکەرەوە: 319 کۆگای ساردکەرەوە بۆ پاراستنی بەرهەمەکان دابینکراون.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان