وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕۆژی چوار مانگی شه‌ش دەستپێدەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12، هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە تاوه‌كو به‌هه‌مووانه‌وه كه‌شێكی گونجاو دابین بكه‌ن و کارەبای بەردەوام لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا هه‌بێت.
گوتیشی، هەوڵیانداوە تاقیکردنەوەکان پێش هاتنی گەرمای وه‌رزی هاوین کۆتایی بێت بۆ ئەوەی خوێندكاران بێزارنه‌بن.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە هەموو بابەتەکانی خوێندن وەک خۆیان (وەک پێش ساڵی 2016) دەمێننەو ە و تاقیکردنەوەیان تێدا دەکرێت.
ئالان حەمەسەعید باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م قوتابخانەکان سەرپشک کراون تاوەکو ڕۆژی چواری مانگی پێنجی ئه‌مساڵ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان کۆتایی پێ بهێنن.