وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هاورده‌ی ته‌ماته‌ی هه‌ڵگرت و ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌یه نرخه‌كه‌ی به‌رز نه‌بێته‌وه.
له نوسراوێكدا، كه ڕێكه‌وتی دوێنی یه‌كشه‌ممه، 29-3-2026ی له‌سه‌ره، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی كه‌میی به‌رهه‌م له ناوخۆ، قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر هاورده‌ی ته‌ماته بۆ هه‌رێم هه‌ڵگرتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، بەرهەمی تەماتە لە بازاڕەکان کەمبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، بۆیە بڕیاریانداوه بەهەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لەدەرەوەی وڵات.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له ڕۆژی ده‌رچوونی نوسراوه‌كه‌وه، بڕیاره‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری پێده‌كرێت.
ساڵانه بۆ ساخبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی چه‌ند به‌رهه‌مێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك جار به‌هۆی كه‌میی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ، نرخه‌كان له بازاڕ به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش حكومه‌ت ناچار ده‌كات قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هاورده هه‌ڵبگرێت.