دواى بڕیارى حکومەتى هەرێم سەبارەت بە پرۆسەى خوێندن، بە شێوازى ئۆنلاین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30-3-2026 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕێکارەکانی خوێندنی "ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین"ـی ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردەکانی سنورەکە كرد.
به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، پێویسته قوتابخانه‌كان بەهەماهەنگی لەگەڵ "تەلەفزیۆنی پەروەردەیی" وانەکان به گوێره‌ی پێویست تۆمار بكه‌ن و بەگوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو ڕۆژانە پەخشبکرێن.
له باره‌ی ناوه‌نده پیشه‌ییه‌كانیشه‌وه، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوای كردووه، ڤیدیۆی وانه‌كان تۆمار بكه‌ن و بدرێت بە کارگێڕیی خوێندنگاکە، پاشان لە یەکێک لە گروپەکانی "واتس ئەپ، تیلیگرام و ڤایبەر" دابنرێت، کە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایان بەکار بهێنرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌كانی سنوره‌كه‌ی كردووه، ده‌ستەی کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن، ڕۆژانی سێشەممە پابه‌ند ده‌بن به ده‌وام كردن، بۆ ڕاییكردنی کردنی ئەرکە کارگێرییەکان.
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داواشی كردووه، سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی هەر لە ڕۆژانی سێشەممەدا بە خشتەیەک سەردانیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوون ئەنجام بدەن .