هەڵۆ پێنجوێنی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند: ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی ڕێگرە لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێ، هۆکاری سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە هاوبەشییکردنی لە حکومەتدا لا قبوڵ نییە، سەرئەنجامیش کۆی ناکۆکییەکان کاریگەریی تەواویان لەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵک هەبووە.