ڕاستەوخۆ

"هەژماری من" هۆشداری دەدات؛ 31ـی ئاب دوایین کاتە بۆ خۆتۆمارکردنی مووچەخۆران

reset font size increase font size

پڕۆژەی "هەژماری من" لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کارتی بانکیی نێو پڕۆژەکەیان وەرگرتۆتەوە، و جەختیشی کردەوە کە دوایین کات بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەکەدا 31ـی ئەم مانگەیە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو نێردراوە، هاتووە که‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی هەموو سوودمەندانی ماوە دەدات کە خۆتۆمارکردنیان تەواو بکەن و کارتە بانکییەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک لە مووچەکانیان ڕوونەدات.

پڕۆژەکە داواکەی بۆ خۆتۆمارکردنی مووچەخۆران گەڕاندووەتەوە بۆ «ئاگادارکردنەوەی بەغدا، سەبارەت بە ڕاگرتنی مووچەی نەختینە»، و هۆشداریشی داوە کە بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران ڕانەگیرێت، دەبێت لەو ماوەیەدا خۆیان تۆمار بکەن، بە گوێرەی وەزارەتی دارایی، دوایین کاتیش بۆ خۆتۆمارکردن 31ـی ئابی 2026ـە.

هاوکات پڕۆژەی (هەژماری من) ئاماژەی بەوەش کردووە که‌ بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە نزیکەی 700 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM)ـیان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان داناوە.

جێی باسە، پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بەمۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.