سامی جه‌لال، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغداد ڕێككەوتنی (ئەسیكۆدا) واژۆ دەكەن.
سامی جه‌لال، بە میدیاکانی پارتی گوتووە، هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر سیستمی (ئه‌سیكۆدا) ڕێككه‌وتوون، به‌گوێرەی رێككه‌وتنه‌كەش هه‌موو یاسا‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
گوتووشیەتی، بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی 12ـی نیسانی 2026، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر سیستمی (ئه‌سیكۆدا) لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی دووشه‌ممە 13ـی نیسانی 2026، هه‌ردوو شاندەکە دەچنه به‌غداد و له ئه‌نجومه‌نی ئابووریی عێراق ڕێككه‌وتنی كۆتایی واژۆ دەكه‌ن، لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی سیستمی ئه‌سیكۆدا لە دەروازەکان ده‌كات.