دەیان هەزار کەس لە ئاوارەکانی عەفرین، شەهبا، حەلەب، ڕەقە و تەبقا لەژێر بارودۆخی سەخت و گەمارۆکانی گروپەکانی سەر بە تەحریر شام لە قوتابخانەکانی رۆژاڤا ژیان بەسەردەبەن.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، سەرەڕای یارمەتییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و هاوکارییەکانی گەلی کورد لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە هێشتاش پەنابەران لە گرکێ لەگێ و دێرک پێویستییان بە هاوکاری زیاتر هەیە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، پەنابەرانیش هیوادارن ئەم بارودۆخە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر خاک و زێدی خۆیان.