ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دهڵێ، ڕاستە پڕۆسەی ئاشتی هێشتا بەردەوامە، بەڵام ئیرادەی سیاسی دەوڵەت لە ئاستێکی لاوازدایە گەر بەم شێوەیە بیانەوێت بەردەوامبن بێگومان پڕۆسەی ئاشتی دەکەوێتە مەترسییەوە.
هێلێن ئۆمێد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر ڕایگەیاند، پێویستە بزانین پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕووداوێک نەبوو، بەڵکو پڕۆسەیەکە تا ئێستاش هەر بەردەوامە و ناکرێت بڵێین پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کۆتایی پێهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئاپۆ پێداگری لەسەر پڕۆسەی یەکگرتنی دیموکراتیک لە تورکیادا دەکات ئێمەش وەکو بزوتنەوەی ئازادیی کراوەین بۆ ئەمە، پێویستە دەستەواژەی "تیرۆر و تیرۆریست" لەلایەن میدیاکانی تورکیاوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی پێبهێنرێت.