شه‌وی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی درۆنی و موشەکی كرایه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و زیانی مادی لێكهوتهوه.
شه‌وی ڕابردوو به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه‌سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری سلێمانی و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ماڵه‌كه گه‌یشتووه.
هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێریش به‌رده‌وامبوو، له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا، حه‌وت درۆن له ئاسمانی شاره‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به درۆن جارێكی دیكه هێرش كرایهوهسهر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ناحیه‌ی شه‌مامك، درۆنه‌كان له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه.
دواتر لە ڕاگەیەنراوێکدا گرووپی ئەسحابولکەهف بەرپرسیارێتی هێرشە درۆنییەکانی ئەمشەوی سەر هەرێمی کوردستانی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند، ئەم هێرشە وەک وەڵامێک بووە بۆ بۆردوومانکردنی مەرزی شهلامچە لە پارێزگای بەسرە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا، داوایان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کردوە لە هەر شوێنێک، کە هێزەکانی ئەمریکای لێیه دوور بکەونەوە تاوەکو نەبنە قوربانیی هێرشە درۆنییەکانی داهاتوو.