هێرشە درۆنیی و موشەکییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، شەوی ڕابردووش چەندین هێرشی درۆنیی کرایە سەر هەولێر و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێندران.
بە گوێرەی زانیارییەکان نوچە تیڤی، شەوی ڕابردوو زیاتر لە 10 دەنگی بەهێز لە هەولێر بیستراون و هێرشەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنراون.
لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 600 هێرشی درۆنیی و موشەکی کراونەتە سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان و بەشی زۆریان ئاڕاستەی ئاسمانی پارێزگای هەولێر کراون و زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنراون و بەهۆی هێرشەکانەوە زیانی گیانی و مادی هەبووە.