پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) ڕایگەیاند، بارەگایەکیان لە نزیک ناوچەی دارەشەکرانی سنوری پارێزگای هەولێر بە سێ درۆن بۆردومان کرا و سێ پێشمەرگەش برینداربوون.
پاک لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 10:45 خولەکی شەوی پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026، هێرشی درۆنیی بۆ سەر بارەگایەکیان لە ناحیەی دارەشەکرانی سنوری پارێزگای هەولێر دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 11:40 خولەک بارەگای سوپای میلی کوردستان لەژێر هێرشدا بووە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
سەرەڕای ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران، هێرشە درۆنییەکانى سەر هەرێمى کوردستان بەردەوامن و لە 24 کاتژمێر ڕابردوودا سێ جار هێرشکراوەتە سەر سێ کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری پارێزگای هەولێر.